ئینگلتەرا ئەم دوو یاریزانەی بانگێشتی هەڵبژاردەكەی كردووە

وەرزش

05/10/2021‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رۆژی دووشەم رایگەیاند، بە فەڕمی هەردوو یاریزان بن چیلوێل و تامی ئەبراهام بانگێشتی هەڵبژاردەی سێ شێرەكە كراونەتەوە.

بن چیلوێلی تەمەن 24 ساڵ بانگێشتی هەڵبژاردەكەی نەكراوەتەوە لە كاتێكدا  ریس جەیمس و لوك شۆو و كیران تریبەر و كایل وۆكەر بانگێشت كراونەتەوە.

جێگەی باسە بەهۆی ئەوەی ریس جەیمس دوچاری پێكان بووە لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی دوركەوتووەتەوە و بن چیلوێل لە جێگەی بانگێشت كراوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە كۆمەڵەی 9 ی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی ساڵی 2022 ی قەتەرە و بە 6 یاری خاوەنی 16 خاڵە.

رەنج رەسول