باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی

وەرزش

09/10/2021‌ 348 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رابیتەی خولی ئینگلیزی بۆ تۆپی پێ رۆژی هەینی رایگەیاند، میكێل ئارتیتای راهێنەری یانەی ئەرسیناڵ لە خولی ئینگلیزی نازناوی باشترین راهێنەری مانگی رابردووی خولی ئینگلیزی پێبەخشرا.

یانەی ئەرسیناڵ لە ژێر سەرپەشتی ئارتیتا لە مانگی رابردوو سێ یاری براوە بووە و توانیویتی 5 گۆڵ تۆمار بكات و لە دوو یاری پارێزگاری لە گۆڵەكەی كردووە.

لە ركابەرییەكەدا ئارتیتا توانی بەسەر پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی و یۆرهن كلۆبی راهێنەری لیڤەرپول و گراهام پۆتەر راهێنەری برایتۆن و دین سمیسی راهێنەری ئەستۆن ڤێلا سەربكەوێت.

رەنج رەسول

بەپەلە