لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ دەکرێت

عیراق

13/10/2021‌ 1368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی رەزا رەشیدیان، سەرۆکی رێکخراوی حەجی ئێران بریاری لابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراقی راگەیاندو لە هەفتەى داهاتووەوە گەشتەکان بێ فیزا دەست پێدەکەن.

عەلى رەزا رەشیدیان سەرۆکی رێکخراوی حەجی ئێران لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەکە وەک هەنگاوى سەرەتا لە فڕۆکەخانەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەى ببەوەشکردوە، بەدواداچوون بۆ سەردانى هاوڵاتیانى ئێران بۆ شوێنە ئاینییەکانى عێراق کراوە و ئەو بابەتە لەرێگەی نوسینگەی گەشتیارییەوە چارەسەر دەکرێت بەجۆرێک هاوڵاتیانى ئێران بتوانن بەشێوەی کاروان و بەبێ ڤیزا گەشت بۆ عێراق بکەن.

سەرۆکی رێکخراوی حەجی ئێران ئەوەشى خستووەتەڕوو کە وڵاتەکەى بە فەرمى داوای لەعێراق کردووە رۆژانە رێگە بەسەردانیکردنى هەزار هاوڵاتى ئێران بدەن بۆ ئەو وڵاتە.

مانگی رابردوو مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى ئێرانى کردو لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە رێککەوتن کە فیزا لەنێوان وڵاتەکانیان هەڵبگیرێت، بەڵام هەڵگرتنى فیزا مەرجد دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە.