بەرشەلۆنە چاوی لە ئەستێرەیەكی مەغریبی بڕیوە

وەرزش

14/10/2021‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاش ئەوەی ئاستی نەسیر مزراوی لە یانەی ئەجاكس پاشەكشێی كرد و بەهۆی بوونی چەند گرفتێكەوە راهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب بانگێشتی نەكردەوە لە ئێستادا چەندین یانەی گەورە چاوی لە تواناكانی ئەو یاریزانە بڕیوە.

بە گوێرەی هەواڵەكان، گرێبەستی یاریزانی یانە هۆڵەندییەكە لەم وەرزەدا كۆتایی پێدێت و دەتوانێت بۆ هەر یانەیەك كە ئارەزووی دەكات بڕوات.

مزراوی لەم وەرزەدا و لە مەودای 10 یاری توانیویەتی 4 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.

راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەكان بڵاویان كردوەتەوە، بۆ وەرزی نوێ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خواستی ئەوەی هەیە بە خۆڕایی ئەو یاریزانە مەغریبییە بۆ سەنگەرەكانی كامپ نۆ بگوازێتەوە.

رەنج رەسول