شارپرێس:
لەبەیانی ئەمڕۆ هەینیەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی بناری قەندیل و گوندی چەکمان، چیای ئاسوس، گوندی کوێرەکانی لە قەزای ماوەت و نزیک زینی وەرتێ لە سنوری ڕاپەڕین.
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی 15-10-2021 سنووری (کوێرەکانی) کە دەکەوێتە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دوور لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی تورکیا دۆڵی باڵەییانی بۆردوومانکرد و بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێش دەڵێت بۆردوومانە زیانی گیانی لە نێو گوندنشینانی ناوچەکە لێنەکەوتووەتەوە.