شارپرێس:
نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى ژه‌هرخواردكردنى مه‌لا به‌ختیاره‌وه ئاشكرادهكرێتو میدیاى فه‌رمى ناوبراویش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو ڕاستە".
به‌گوێره‌ى میدیاى مه‌لا به‌ختیار، "زانیاریی دروست لەبارەی دۆخی تەندروستی مەلا بەختیارهوه ئاشكرابوهو بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەرلینەوە دراونەتە سایتی چاو‌دێر، لەئێستادا دۆخی تەندروستی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی باش‌و جێگیرە".
هەر بەپێی ئه‌و زانیاریەکانی چاو‌دێر ئاشكرایكردوه، "بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو ڕاستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو لەئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان".
دوێنێش لهڕاپۆرتێكى وردا شارپرێس زانیاریی گرنگى له‌باره‌ى ژه‌هرخواردكردنى ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده باڵاكانى یه‌كێتیه‌وه بڵاوكرده‌وه كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كیان بۆ پشكنین چونه‌ته ده‌ره‌وه‌و لەدوای ڕوداوەکانی هەشتی تەمموزیش، یەکێک لەو باسە هەستیارانەی کە بەر گوێی خەڵكی کورستان کەوت باسی ژەهرخواردکردن بوو، باسێک کە بۆ سیاسیەکانی کوردستان‌و ئەندامانو بەرپرسانی یەکێتی بوە شۆکێکی گەورەو مەترسیەکی نوێی بۆ حزبەکە هێنایە ئاراوە.
ش.هـ