ریاڵ مەدرید بەم شێوەیە پاداشتی بنزیما دەداتەوە

وەرزش

22/11/2021‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی وەرزشی بڵاویكردوەتەوە، وەكو پاداشتێك بۆ كەریم بنزیمای فەڕەنسی و یاریزانی یانە شاهانەییەكە، ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی ئەو یاریزانە درێژ بكاتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، پێش دەستپێكردنی ئەم وەرزە، یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی بنزیمای هەتا ساڵی 2023 نوێ كردەوە.

هاوكات بڕیار وایە یانەكە لە سەرەتای سالی 2022 گفتوگۆ لەگەڵ بنزیما بكەن بۆ ئەوەی تا ساڵی 2024 گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

بەگوێرەی بابەتێكی رۆژنامە ئیسپانییەكە، یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە كیلیان مباپێی فەڕەنسی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، گرێبەست لەگەڵ كەریم بنزیما واژۆ بكات.

رەنج رەسول