شارپرێس:
پێگەی gsmarena ی تایبەت بە تەكنەلۆژیا و ئامێرە هۆشمەندەكان لیستی بەناوبانگترین مۆبایلەكانی
وەگەڕخەری ئەندرۆیدی راگەیاند.
پێشەنگی ریزبەندییەكە بە مۆبایلی Redmi Note 11 Pro ی كۆمپانیای شاومی دەستپێدەكات كە خاوەنی تایبەتمەندی ناوازەیە و كامێرای (108+8+5+2) مێگاپێكسڵە.
بە پلەی دووەم مۆبایلی Galaxy A52s ی سامسۆنگ دێت كە تایبەتمەندی ناوازە و نرخی گونجاوی هەیە بە پلەی
سێیەمیش مۆبایلی +Redmi Note 11 Pro ی كۆمپانیای شاومی دێت.
پلەی چوارەمی ریزبەندییەكە بۆ مۆبایلی Motorola Moto G200 كۆمپانیای مۆتۆرۆلایە، پلەی پێنجەمی ریزبەندییەكە iPhone 13 Pro Max و Poco M4 Pro لە پلەی شەشەم دێت.
جێگەی باسە لە ریزبەندییەكە مۆبایلەكانی Samsung Galaxy A12 و Poco X3 Pro و Pixel 6 Pro هەن.
رەنج رەسول