شارپرێس:
له‌به‌شى پێشه‌وه‌ى بیناى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دوكه‌ڵێكى زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و میدیاى یه‌كێتیش خوێندكارانى خۆپیشانده‌ر تۆمه‌تبار ده‌كات‌و خوێندكارانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كارێكى له‌و شیوه‌یه‌یان كردبێت، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانی شارپرێس-یش نیو كاتژمێر به‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌ى دوكه‌ڵه‌كه ئه‌و هێزه‌ى بۆ پاراستنى باره‌گاكه‌ى یه‌كێتى له‌وێ بون، ڕۆیشتون.
دواى ئه‌وه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانیان به‌جێهێشت‌و به‌ئامانجى به‌رده‌ركى سه‌را به‌ڕێكه‌وتن، له‌نزیك مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى هێزه ئه‌منیه‌كان ڕوبه‌ڕوى خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندكاران به‌گازى فرمێسك‌ڕێژ برینداربون‌و كارمه‌ندێكى پۆلیسیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌سه‌ختى برینداركرا.
سه‌ربارى ڕێگریه‌كى زۆرى هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ڕێگریكردن له‌پێشڕه‌وى خۆپیشانده‌ران‌و گه‌یشتنیان به‌به‌رده‌ركى سه‌را، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌شى پێشه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى ئاگربه‌رزبۆوه‌و تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵكردوه.
یه‌كێك له‌خوێندكارانى خۆپیشانده‌ر به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "هیچ یه‌كێك له‌ئێمه نه‌گه‌یشتۆته ناو مه‌ڵبه‌ندو هیچ خوێندكارێكیش ئیشى به‌سوتاندنى هیچ باره‌گایه‌كى حزبیی نییه، به‌ڵكو ئامانجمان گه‌یاندنى په‌یامه‌كانمانه".
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، نیو كاتژمێر به‌رله‌وه‌ى دوكه‌ڵ له‌به‌شى پێشه‌وه‌ى باره‌گاكه‌ى یه‌كێتى به‌رزبێته‌وه، هێزێك كه له‌ناو مه‌ڵبه‌نددا بون ڕۆیشتون‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێهێشتوه.
تائێستاش گرژییه‌كان له‌نزیك مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتیی به‌رده‌وامه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن به‌كارهێنانى گازى فرمێسك‌ڕێژ له‌دژى خۆپیشانده‌ران‌و خۆپیشانده‌رانیش له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه گه‌مارۆدراون.
ش.هـ