وەزارەتی كارەبا زانیاریه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

کوردستان

25/11/2021‌ 1892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم زانیاریه‌كى گرنگ له‌باره‌ى كه‌مبونه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌كانى سه‌ر كاره‌با ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەفیڕۆچونی كارەبا لە45% بۆ 34% کەمبۆته‌وه‌"، ده‌ڵێت:"پێوه‌رى زیره‌ك گرەنتی باشتربونی دۆخی کارەبای هەرێم دەكات".


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردوه‌، تائێستا 72%ی هاوبەشانی كارەبا پێوەریان بۆ بەستراوەو پێوەرەكە گەرەنتی باشتربونی دۆخی کارەبای هەرێم دەكات.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "پێوەری زیرەک پڕۆژەیەکی درێژخایەنەو سەرکەوتنیشی باشتربونی دۆخی کارەبا گەرەنتی دەکات‌و پێوەری زیرەک باشترین میکانیزمە بۆ دابینکردنی دادپەروەری لەپێدانی کارەباو سەقامگیرکردنی دۆخی کارەباو کۆنترۆڵکردنی کە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیاندایە، بەتایبەتی ئەوانەی کە بەشێوەیەکی دروست‌و بەڕێژەی دیاریکراو کارەبا بەکاردێنن".

وه‌زاره‌تى كاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك بەفیڕۆچونی كارەبای لە45% بۆ 34% کەمکردوەتەوەو سەرپێچیی لەسەر تۆڕەکانی کارەباش کەمکردوەتەوەو کەس ناتوانێت بەسەرپێچی‌و نایاسایی کارەبا لەدەرەوەی پێوەرەکە ڕابکێشێت‌و مافی خەڵکی دیکە پێشێلبکات".

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، "بەشێوەیەکی دادپەروەرانە کارەبای بۆ هاوبەشانی دابینکردوەو ڕێگەنادات هیچ هاوبەشێکی لەمافی خۆی زیاتر کارەبا بەکاربێنێت، دوای تەواوبونی پڕۆژەكەش كارەبایەكی سەقامگیرو باش بۆ هاوبەشانی دەستەبەردەکات".

وەك لەكۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "تائێستا زیاتر لە72%ی هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەک لەسەرتاسەریی هەرێم بەستراون".

س.س