شارپرێس:
ئەندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بەئۆتۆمبێلی جامڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابیان ڕفاندوە لەنزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، په‌یامنێرى شارپرێسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزێکی ئه‌منیی زۆر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان جێگیرکراون.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بەئۆتۆمبێلی جام ڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابیان ڕفاندوە لەنزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئازاری ڕۆژنامەنوسان دەدەن، ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە".
په‌یامنێرى شارپرێس له‌هه‌ولێره‌وه ئاشكرایكرد، له‌به‌رده‌م بیناى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هێزێكى زۆرى ئه‌منیی بڵاوه‌ى پێكراوه.
ده‌شڵێت:"هێزه‌كان پێكهاتون له‌چه‌ند به‌شێك، پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، ئاسایش‌و هێزو كارمه‌ندى ئه‌منیش بونى هه‌یه به‌جلوبه‌رگى مه‌ده‌نى له‌ناو خوێندكاران‌و ده‌ستیان به‌گرتنیان كردوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایكرد، تائێستا هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌ولێر 15 خوێندكاریان ده‌ستگیركردوه‌و جیاواز له‌ڕۆژانى دیكه‌ش، ئه‌مڕۆ به‌زه‌برى هێز له‌گه‌ڵ خوێندكاران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
ش.هـ
