شارپرێس:
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به واژۆى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سزاى هه‌ڵپه‌ساردنى بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌سه‌ر سالار ره‌فیق ناسراو به سالارى بازیان ڕاگه‌یاند كه ناوبراو پله‌ى حزبی جێگر مه‌ڵبه‌ند بوه.
به‌پێى نوسراوێكى شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى ڕێكخستنى یه‌كێتى كه ژماره‌كه‌ى (5) و له رۆژى 25 ئه‌م مانگه واژۆكراوه تێیدا هاتوه، بڕیاردراوه به هه‌ڵپه‌ساردنى (سالار ڕه‌فیق حه‌سه‌ن) كه پله‌ى ڕێكخراوه‌یی جێگر مه‌ڵبه‌نده بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌پێى مادده‌ى 12 بڕگه‌ى دووه‌م خاڵى ج له په‌یره‌وى ناوخۆ.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سزادانى سالار ڕه‌فیق به‌هۆى كردار‌و گوفتاریه‌وه بوه كه دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه.
له‌چه‌ند لێدوانێكى پێشتردا بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردوه به جێبه‌جێكردنى پره‌نسیپى پاداشت و سزا‌و یه‌كێتى له‌به‌رده‌م قۆناغێكى نوێدایه.
ئ.ق