شارپرێس:
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ڕوداوه‌كانى سلێمانى‌و ڕانیه قسه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"كه‌ى داواكاریى خوێندكارانه بچنه كتێبخانه‌ى گشتى‌و بنكه‌ى كارتى نیشتیمانى بسوتێنن، ئێمه لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین‌و لێكۆڵینه‌وه له‌توندوتیژى هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌ین".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌موو ڕوداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ڕانیه‌و سلێمانى‌و خۆپیشاندانه‌كان پێویستى به‌لێكۆڵینه‌وه هه‌یه".
ده‌شڵێت:"ده‌بێت لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت بۆچى خۆپیشانده‌ران‌و خۆپیشاندانى خوێندكاران هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر شوێنێكى گشتى وه‌ك كتێبخانه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌و بنكه‌ى كارتى نیشتیمانى لێكه‌وتۆته‌وه ده‌بێت ئیجرائات بكرێت".
وتیشى:"له‌م كابینه‌یه ئه‌ركێكى زۆر كه‌وتۆته‌سه‌ر شانمان له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌كانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى شوێنه گشتیه‌كان ده‌سوتێندرێن‌و ده‌بێت ئێمه چاكى بكه‌ینه‌وه".
وه‌زیرى ناوخۆ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه‌ى ڕانیه‌و له‌و توندوتیژیانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌كارهێندراون".
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردودا چه‌ند خۆپیشاندانێك پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه‌و له‌هه‌ندێك ناوچه گرژى لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا عه‌قیدێكى پۆلیس به‌ناوى موراد كانی كورده‌یی‌و سێ كه‌سى تر له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ڕانیه كوژران‌و عه‌قیده‌كه‌ش كه‌سێكى نزیكى لاهور شێخ جه‌نگى بوو.
ئ.ق