شارپرێس:
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌و داتایانه‌ى ده‌خرێنه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌داهاتى سلێمانى ته‌رخانكراو بۆ موچه ناڕاستن، ده‌شڵێت:"له‌دوو ترلیۆن‌و نیو له‌ماوه‌ى 11 مانگدا بۆ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێم یه‌ك ترلیۆن‌و 102ملیار دینارى داهاتى سلێمانى بوه".
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "دوێنی سێشە‌ممە، وە‌ڵامی لێدوانەکانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌و تێدا بێئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە بە‌داتاو ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌و دیسانە‌وە دە‌یسە‌لمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نییە".
هه‌ورامى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆیە بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە دە‌خەمە‌ڕوو دە‌یسە‌لمێنم كە سلێمانی بە‌شدارە بە‌و پشكە‌ی كە لە‌سە‌ریە‌تی بۆ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی موچە".
سه‌میر هه‌وارمى ده‌ڵێت:"كۆی گشتیی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە بۆ موچە تە‌رخانكراوە، لە‌ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێم بریتیە لە‌دوو ترلیۆن‌و 559 ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری 30ى 11ى ئه‌مساڵ لە‌و بڕە پارە‌یە، بڕی یه‌ك ترلیۆن‌و 102 ملیارى پارێزگای سلێمانی دابینیكردوە لە‌داھاتی ناوخۆی سلێمانی".
هه‌ورامى باسى له‌وه‌شكردوه، "پە‌رلە‌مانی كوردستان كە لە‌ھە‌ولێرە، بە‌شێكی بودجە تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابیندە‌كرێت، بۆیە جێی قبوڵكردن نییە جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌سلێمانی‌و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە بۆ دابە‌شكردنی موچە بە‌زیادە‌وە دابینكراوە".
خستنه‌ڕوى ئاماره‌كه‌ى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر به‌دیوێكیدا وه‌ڵامبێت بۆ په‌رله‌مانتارێكى پارتى به‌دیوێكى تردا ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌یه كه داهاتى هه‌رێم مانگانه ڕوو له‌كه‌مبونه‌وه‌یه.
ئ.ق