پارتی وەک یەکەم ھێزی کوردی پێشوازیی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کرد

کوردستان

27/12/2021‌ 676 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

لە ڕاگەیاندراوێکدا، مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات، بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.


دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی پەسەندكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان وەک یەکەم ھێزی کوردی پێشوازیی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، پارتی پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.

س.س

بەپەلە