شارپرێس:
خەڵکێکی زۆر لەوەرزی زستاندا ڕودەکەنە خواردنی پرتەقاڵو لالەنگی، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆر لەو ڤیتامیانانەی تێدایە کە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە بەسودن.
نادیژدا تسابکینا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕوسیی دەڵێت:"زیادەڕەویکردن لەخواردنی مزرەمەنییەکان لێکەوتەی نەرێنیی لەسەر تەندروستیی دەبێت".
بەوتەی نادیژدا، بەکاربردنی بڕێکی زۆری مزرەمەنییەکان زیان بەجگەر دەگەیەنێت، لەبەرئەوەی نابێت ڕێژەی فرەکتۆزی ڕۆژانە لە40 گرام زیاتربێت، هەربۆیە دەبێت ڕۆژانە 4 بۆ 5 دانە لەمزرەمەنییەکان زیاتر نەخورێت.
هەروەک دەڵێت:"نابێت لەکاتی خواردنی میوە مزرەمەنییەکاندا کاردانەوەی هەستەوەریی گریمانکراو لەیادبکرێت، ئەوانەشی بەدەست هەوکردنی گەدەوە دەناڵێنن زۆر وریابن، لەبەرئەوەی ئەو میوانە دەبنە هۆی وروژاندنی لینجەپەردەی ڕیخۆڵەکانو گەدەش".
و: ئاکۆ ئاڵی