شارپرێس:
نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌نجامنه‌دانى كۆنگره‌ى سه‌ندیكاكه‌یان په‌یوه‌ندیی به‌كێشه‌و ململانێى نێوان یه‌كێتى‌و پارتیه‌وه هه‌بێت، ده‌شڵێت:"13ى ئه‌م مانگه ڕۆژى به‌ستنى كۆنگره دیاریده‌كه‌ین".
به‌ختیار حه‌یده‌رى نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێت به‌دروستكردنى بینایه‌كى تایبه‌ت بۆ سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه زه‌ویه‌كه‌یان بۆ دابینكراوه.
له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى شارپرێسیشدا تایبه‌ت به‌ئه‌نجامنه‌دانى كۆنگره‌ى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران‌و په‌یوه‌ندیی به‌كێشه‌و ململانێى یه‌كێتى‌و پارتیه‌وه، نه‌قیبى سه‌ندیكا وتى:"هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و پرسه‌وه نییه، به‌ڵكو كێشه‌ى دیكه‌مان هاته‌پێش".
وه‌كو ئه‌و وتى:"دوجار كات دیاریكرا بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان، جارى یه‌كه‌میان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه دواخراو جارى دوه‌میش به‌هۆى كێشه‌ى لیسته‌وه نه‌توانرا كۆنگره بكرێت".
ئاشكراشیكرد، "بڕوایه ڕۆژى 13ى 1ى 2022 دانیشتنێكى نائاسایی ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ى جوڵاندنى به‌ستنى كۆنگره‌ى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران‌و ڕۆژى سازدانى كۆنگره دیاریده‌كه‌ین".