شارپرێس:
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی هەشت نیشانەی
بڵاوكردوەتەوە كە لە كاتی توشبون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە مرۆڤدا دەردەكەوێت و
نیشانەكان هاوشێوەی هەڵامەت و نەخۆشییەكانی سەرمان.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، نیشانەكان
رۆژێك دوای توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە كەسی توشبوو دەردەكەوێت و دەشێت تا پێنج رۆژ
بەردەوامی هەبێت.
بەگوێرەی رۆژنامەكە نیشانەكان بریتین لە:
هەوكردنی قوڕگ، ئازاری پشت، ئاوی دەم و لوت، سەرئێشە، شەكەتبوون، پژمین، لەرز و تا
و ئازاری جەستە.
رەنج رەسول