شارپرێس:
ناوەندی پاراستنی بەکاربەر لەویلایەتی نۆڕدراین ڤستڤاڵنی ئەڵمانیا دەڵێت، پاقلەمەنییەکان بڕێکی ئێجگار گەورە لەپڕۆتینیان تێدایە، هەربۆیە دەکرێت وەک خواردنێکی گرنگ بۆ کەسانی بەساڵاچوو هەژمار بکرێت.
ناوەندە ئەڵمانییەکە دەڵێت:"پەقلەمەنییەکان لەپاڵ پڕۆتین، بڕێکی زۆر لەڕیشاڵە خۆراکییەکان، ترشە ئەمینییە سەرەکییەکان، ڤیتامینو کانزاکانیان تێدایە کە کار لەسەر بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرسو سنوردارکردنی توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵو نەخۆشیی شەکرە دەکەن".
لەگەڵ ئەوەشدا، پسپۆڕانی ناوەندە ئەڵمانییەکە هۆشدارییانداوە لەخواردنی پاقلەی تەڕو نوێ، لەبەرئەوەی مادەی زیانبەخشی بۆ تەندروستیی تێدایە کە تەنها بەکوڵاندنو لەکاتی ئامادەکردنی وەک چێشت لەناو ناچێت.
ئەوەش هاتوە، پاقلەمەنییەکان خواردنێکی گونجاوە بۆ گیاییەکانو ئەوانەی بڕێکی کەم گۆشتو ماسییو بەرهەمەکانی سپیایی دەخۆن، کە دەکرێت لەگەڵ خواردنی جیاوازی وەک بەرکوڵ (موقەبیلات)، سوپو زەڵاتەدا بخورێت.
و: ئاکۆ ئاڵی