شارپرێس:
كهمێك لهمهوبهر تهرمی ئەو شوانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەى مانگى رابردووی هەولێر بێ سەرو شوێن ببوو.
پەیامنێری شارپرێس رایگەیاند، كهمێك لهمهوبهر تەرمى ئومێد شامل ئەو شوانەی کە لە لافاوەکەى هەولێر دیار نەمابوو دۆزرایەوە.
تەرمەکە لەلایەن کرێکارێکەوە دۆزراوەتەوە کە لەنزیک گەڕەکی ژیان بەدوای ئاسندا گەڕاوە، بەڵام لەو کاتەدا تەرمى کەسێکى بینیوە لەناو قوڕو لیتەدا بووە، بۆیە ئەو دەریهێناوەتەوەو بهرگرى شارستانى ههولێری لێ ئاگادار کردوەتەوە.
هاوکا بەرگری شارستانى هەولێر رایگەیاند،تەرمى ئەو هاوڵاتییە ئومێد شاملە کە شوان بووەو لە لافاوەکەى مانگى رابردوو بێ سەرو شوێن بووەو لەو کاتەوە بۆی دەگەڕێن.
لەئێستادا تەرمى ئومێد شامل رەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوەو بڕیارە دواتر رادەستى کەس و کارى بکرێتەوە.
ش.هـ