شارپرێس:
هەریەک لەویڵ سمیسو نیکۆڵ کیدمان کە دوو ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای هۆڵیودن، وەک باشترین ئەکتەری پیاوو باشترین خانمە ئەکتەر خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیان بەدەستهێنا کە لەئەمریکا بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچوو.
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ (Golden Globes) کە لەلایەن ڕابیتەی هۆڵیود بۆ سینەمای بیانیی (HFPA) دەدرێت، خەڵاتەکانی ساڵی 2022ی بەشێوەی ئۆنلاینو بێ بوونی ئاهەنگو ڕوماڵی میدیاییو ڕۆیشتنی ئەکتەران بەسەر فەڕشی سور بەڕێوەبرد، بەڵکو ناوی براوەکانی لەڕێگای هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەرەوە ئاشکراکرد.
بۆ ئەمساڵ هەریەک لەویڵ سمیس بۆ رۆڵگێرانی لەفیلمی "پاشا ڕیچاردو نیکۆڵ کیدمان بەهۆی ڕۆڵغێرانی لەفیلمی " بینگ زە ریکۆرد" خەڵاتەکەیان بەدەستهێنا.
لەخەڵاتەکانی تردا، فیلمی "هێزی سەگ" (The Power of the Dog) بەریتانی خەڵاتی باشترین فیلمی دراما، فیلمی چیرۆکی گەڕەکی ڕۆژئاوایی (West Side Story) خەڵاتی باشترین فیلمی مۆسیقیو کۆمیدی بردەوە.
هەرچی خەڵاتە تەلەفزیۆنییەکانە، زنجیرەی (Succession) خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی، زنجیرەی (Hacks) باشترین زنجیرەی مۆسیقیو کۆمیدی بەدەستهێنا، کە هەردووکیشیان لەبەرهەمهێنانی تۆڕی "ئێچ بی ئۆ" (HBO)ن.
و: ئاکۆ ئاڵی