شارپرێس:
له‌به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر باره‌گاكانى ته‌قه‌دوم و عه‌زم كه دوولایه‌نى سه‌ره‌كى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوون.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌باره‌گاى بزوتنه‌وه‌ى ته‌قه‌دوم كه محمد حه‌لبوسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له ناوچه‌ى ئه‌عزه‌میه‌ى به‌غداد ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوه به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌باره‌گاى بزوتنه‌وه‌ى عه‌زم له گه‌ڕه‌كى یه‌رمووك هه‌ر له به‌غدا كه خه‌میس خه‌نجه‌ر ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات بۆمبێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ى پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
دوێنێ 12/1 هه‌ر له به‌غدا له ڕێگه‌ى بۆمبه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ى پارتى له‌به‌غداو ئه‌م سێ لایه‌نه‌ى كه كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و په‌لاماره‌كان ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌ست و توانیان كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌زۆرینه تێپه‌ڕێنن.
ئ.ق