ئامانجە سیاسییەکانی ئێستای ئیدارەی بایدن لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

14/01/2022‌ 970 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئامانجەکانی ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە سوریا ئاشکاکردووە کە یەکێکیان بریتیە لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە سوریا  لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "حورڕە"ی ئەمەریکی دەڵێت: ئیدارەی بایدن لەئێستادا سێ ئامانجی لە سوریادا هەیە، کە ئەوانیش بریتین لە: شکستپێهێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاگربەست لە سوریا بەتایبەت لە رۆژئاوای سوریا و دڵنیابوونەوە لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە باکووری رۆژئاوای سوریا و  باکووری حەلەب.

فۆرد پێشیوایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشێوەیەکی خراپ لە سوریا شکستیهێناوە.

لای خۆیەوە، جۆیڵ رایبۆرن نێردەی پێشووی ئەمەریکا لە سوریا وتویەتی: ئیدارەی بایدن دەیەوێت ئیدارەی قەیرانی سوریا بدات، نەوەک پلانێکی هەمەلایەنەی بۆچارەسەرکردنی هەبێت، دەشڵێت پشتگوێخستنی قەیرانەکە مەترسیی ئەوەی هەیە جەنگ بۆ دەرەوەی سنووری سوریا بگوازێتەوە.

هەروەک، جۆش ڕۆگن رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" گومانی خۆی پیشانداوە لەوەی ئیدارەی بایدن هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و سزادانی ڕژێمی ئەسەد لەسەر تاوانەکانی بدات، لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستا یاسای قەیسەری بۆ سزادانی ئەسەد بەکارنەهێناوە.

ڕۆگن لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکای گواستۆتەوە کە ئیدارەی بایدن دژ بەوە نییە وڵاتە عەرەبییەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی سوریا ئاسایی بکەنەوە، هەرچەندە لە میدیاکاندا بەپێچەوانەی ئەوە رادەگەیەنن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
https://www.facebook.com/Alarabiya.syria/photos/a.738607029530863/4968883769836480/