یاریزانێكی بەرشەلۆنە هێرشدەكاتە سەر دیمبڵی

وەرزش

22/01/2022‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەیوەندی نێوان یانەی بەرشەلۆنەی ئینگلیزی و عوسمان دیمبڵی فەڕەنسی و یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە گەیشتە خاڵی بنبەست و پێشبینی ناكرێت جارێكی تر پێك بێنەوە.

خریستۆ ستویچكۆفی هێرشبەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە هێرشی كردە سەر دیمبڵی و وتی، دیمبڵی هەرگیز لەوە تێناگات پۆشینی بەرگی بەرشەلۆنە مانای چییە.

رۆژنامەی ماركا لێدوانەكانی ستویچكۆفی بڵاوكردوەتەوە كە بە دیمبڵی دەڵێت، ئەگەر ناتەوێت لە بەرشەلۆنە یاری بكەیت ئازادی، بەڵام لۆگۆی بەرشەلۆنە مەشێوێنە.

یاریزانەكەی پێشووی بەرشەلۆنە باسی لەوەیش كردووە، هەڵوێستی چاڤی بەرز دەنرخێنم كە یاری بە دیمبڵی ناكات، بەرشەلۆنە مێژوویەكی 121 ساڵی هەیە، ناكرێت كەسانێك ئەو مێژوو و درێسە پیرۆزە بشێوێنن.

شایەنی باسە گرێبەستی دیمبڵی لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی پێدێت و ئامادە نییە بە هیچ نرخێك گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

رەنج رەسول