شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، له90%ى خوێندنگه‌و فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت له‌سنورى پارێزگاكانى (سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه)و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى (گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین) بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاندو له‌سبه‌ینێوه ناچنه‌وه ده‌وام.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كانى وه‌رگرتوه، بڕیاریانداوه له‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن‌و نه‌چنه‌وه سه‌ر كار.
ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كانیش ئه‌وه‌یان بۆ شارپرێس خسته‌ڕوو، "ئێمه نیگه‌رانین به‌و بایكۆته، چونكه ده‌ستمانكربوو به‌تاقیكردنه‌وه‌ى 20كه‌ى نیوه‌ى وه‌رزى دووه‌مى ساڵى خوێندن‌و كاته‌كه بۆ خوێندكاران چاره‌نووسسازه، به‌ڵام مامۆستایان ژیانیان له‌نه‌هامه‌تیدایه‌و ناتوانن به‌گیرفانى به‌تاڵه‌وه وانه بڵێنه‌وه".
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، مامۆستایانى خوێندنگه‌كانیان بڕیاریانداوه، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى موچه وه‌رنه‌گرن ناچنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێك له‌خوێندنگه‌كانیش كه بۆ شارپرێس قسه‌یكرد، "خۆزگه ئه‌وه‌نده‌م پاره هه‌بوایه بمتوانیایه موچه‌ى مامۆستاكانم بده‌م‌و نه‌مهێشتایه ئه‌و بایكۆته ڕابگه‌یه‌نن".
له‌ئێستادا بەهۆی دواکەوتنی موچەكانیان له90%ى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت له‌سنورى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین، بڕیاریانداوه له‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه ده‌وام نه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى موچه‌كانیان پێده‌درێت.
هاوكات ته‌ندروستیش وه‌ك ناوه‌ندێكى گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ژیان‌و ته‌ندروستى هاوڵاتیانه‌وه هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، ئه‌گه‌ربێت‌و تاوه‌كو ڕۆژى چوارشه‌ممه موچه‌كانیان پێنه‌درێت، ئه‌وا كارمه‌ندانى ته‌واو به‌ش‌و یه‌كه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌كان بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن‌و ئه‌وكاتیش حكومه‌ت خۆى ده‌بێت به‌رپرسیارێتى ئه‌و دۆخه له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
ش.هـ