پیاوێکی ئیختیار لەسەر جێگاوە داوای هاوکاری و بەهاناوەچوون دەکات

کوردستان

27/04/2022‌ 1261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرنامەى "میوانى تۆین"ی شارپرێس لە ناحیەى پردێوە لەگەڵتانە بۆ ناساندنى ماڵە هەژارو نەدارێکى دیکە، ئەو پیاوێکى ئیختیاری نەخۆشەو دەڵێت" ھەرکەسێک ھەزاردینارم بداتێ ھەزار خێری کردوەو ھەزار جار ماڵی ئاوابێت"

ئەو باس لەوە دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٠ وە توشی نەخۆشی شەکرە بووەو ماوەیەکیشە ئەو نەخۆشیەى ئەوەندەى تر زیادی کردوە، بەوهۆیەوە پەنجەکانى بڕاوەتەوەو بەهۆی نەخۆشییەکەی و برینەکەیەوە پێویستى بە پارەیە و خەرجییەکى زۆر هەیە، بەڵام بەوتەى خۆی ئەو توانای نییە ئەو پارەیە دابین بکات.

ئەو پیاوە ئیختیارە خێزانێکی زۆری هەیەو خەرجى ماڵەوەى زۆرەو هیچ کەسێکیش نییە هاوکارى بکات، بۆیە داوا لە خێرخوزان دەکات هاوکارى بکەن لانى کەم بەشى نەخۆشییەکەی و برینەکەى هاوکارى بکەن.

هەروەها باس لەوەش دەکات، ئەو خزمان و خێرخوازان نەبێت کەس نییە هاوکارى بکات، دەشڵێت" بەهۆی نەبوونى پارەوە نەمتوانی برینەکەم تەداوی بکەم کە هەر تەداوییەک ١٥٠ هەزارى تێدەچیت.

دامەزراوەى میدیایی شارپرێس بەدرێژایی مانگی پیرۆزی رەمەزان بەرنامەیەکى تایبەتى تەرخان کردوە بەو خێزان و ماڵە هەژارو کەمدەرامەتانەى کە لە دۆخێکى دارایی خراپ و ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن و شارپرێس خەم و ئازارەکانیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و کەسانى خێرخواز.

بەرنامەی "میوانی تۆین" لەلایەن پێشکەشکار سارا عزەتەوە بە سپۆنسەری سەرەکى سەرمایەدارو خێرخوازی شاری سلێمانى مەریوان حاجی عەلی پێشکەش دەکرێت.