شارپرێس:
دژەتیرۆری کوردستان له‌سه‌ر موشه‌كبارانى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زانیاریی ورد ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەقەزای خەبات کەوتنە خوارەوە"، هاوكات شوێنى هه‌ڵدانى موشه‌كه‌كانیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى پەیجی دژەتیرۆری کوردستان ئاشكرایكردوون، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەسنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌و موشه‌كبارانه‌شه‌وه دژه تیرۆر ڕایگه‌یاندووه، هیچ زیانێکی گیانی‌و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
دژه تیرۆر ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه، "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لەسنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر کراون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه، یه‌كێك له‌موشه‌كه‌كان له‌ناو پاڵاوتگه‌ى كه‌وه‌رگۆسك كه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه له‌به‌شێكى پاڵاوتگه‌كه ئاگركه‌وتۆته‌وه‌و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.
شه‌وى 12 له‌سه‌ر 13ى مانگى ئادارى ئه‌مساڵیش ئێران 14 مووشه‌كى ئاراسته‌ى شارى هه‌ولێر كرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى موشه‌كبارانى كردووه، بنكه‌یه‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئیسرائیلى لێ بووه‌و هه‌مان ئه‌و شوێنه‌شى كردۆته ئامانج.
ش.هـ