شارپرێس:
حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆى وێنه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى بڵاوكردۆته‌وه كه موشه‌كه‌كانى لێوه ئاراسته‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كراوه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌وان ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجامدابێت.
له‌و زانیاریانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌وێنه‌وه ئاشكرایكردوون ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، موشه‌كه‌كان له‌به‌رتله‌وه ئاراسته نه‌كراون، به‌ڵكو له‌ناوچه‌یه‌كى كریستیان نشینه‌وه له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ى كۆمپانیا كار له‌سنورى قه‌زاى خه‌بات كراوه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیاریه‌كاندا حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، تەقاندنی مووشەکه‌كان لەناوچەی کرملیس كه ناوچه‌یه‌كى كریستیان نشینه له‌سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌واوه بووه‌و ئاراسته‌ى پاڵاوگەی کار لەپارێزگای هەولێر كراوه.
دژه تیرۆرى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له‌په‌یجى فه‌رمى خۆى ئاشكرایكرد، ئه‌مشه‌و شەش مووشەک لەنزیک زێی بادینان لەسنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە كه لەسنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بەقەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستەى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر کراون.
ش.هـ