شارپرێس:
بزوتنهوهى تاڵیبان بڕیارێكى نوێ دژى ژنان دهردهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "ژنان چیتر مۆڵەتی شۆفێری وەرناگرن".
بەرپرسانی هاتووچۆی پارێزگای هیراتی ئەفغانستان دەڵێن، تاڵیبان داوای لێکردوون کە چیتر مۆڵەتی شوفێری دەرنەکەن بۆ ژنان.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردۆتهوه، تاڵیبان بەم داوایە دەیەوێت سنورەکانی ئازادی ژنان لەئەفغانستان بەرتەسکتر بکاتەوە.
جان ئاغا ئەچکزای بەرپرسی پەیمانگای بەڕێوەبردنی هاتووچۆی هیرات بەئاژانسه فهرهنسیهكهى وتووه، "ئێمە بەدەم پێمان وتراوە کە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ژنان بوەستێنین، بەڵام داوامان لێنەکراوە کە ڕێگربین لەوەی ژنان لەشارەکە شۆفێری بکەن".
ئهو ئاژانسه لهزارى عەدیلە عەدیل ڕاهێنەرێکی شۆفێری ژنان لەهیرات بڵاویكردۆتهوه، "تاڵیبان مەبەستیەتی ئافرەتانی داهاتووی ئەفغانستان هەمان هەلی ژیانیان نەبێت کە دایکانیان لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەدەستیانهێناوە".
دهشڵێت:"پێمان وترا کە خولی فێربوونی شوفێری وەرنەگرینو مۆڵەتی شۆفێری دەرنەکەین".
هیرات بەپارێزگایەکی کراوە دادەنرێت بەراورد بەناوچەکانی تری ئەفغانستان، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەكەن، لەزۆر ناوچەی ئەفغانستان ژنان ناتوانن شۆفێری بکەنو لەهەندێک شوێن تەنانەت ناتوانن لەماڵ بچنە دەرەوە ئەگەر پیاوێکی خێزانەکەیان لەگەڵ نەبێت.
ش.هـ