شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) چه‌ند زانیاریی گرنگ له‌باره‌ى هاوكاریه‌كانى پارتى بۆ توركیا ئاشكراده‌كات‌و له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ش په‌رله‌مان‌و دامه‌زراوه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانى باشورى كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "توركیا له‌م ئۆراسیۆنه‌دا سه‌ربكه‌وێت، هیچ كوردێك له‌باشور ناتوانێت به‌ئیسراحه‌ت ژیان بكات"، له‌باره‌ى ناردنى چه‌ك له‌ڕوسیاوه بۆ گه‌ریلاش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات‌و سیناریۆیه‌كى پارتى‌و توركیاش ده‌خاته‌ڕوو.
زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) له‌دیدارێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ شارپرێس وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى هه‌ستیارو گرنگ ده‌داته‌وه‌و چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگیش ده‌خاته‌ڕوو.
هێرشه‌كانى توركیا كۆتاییانهات؟
ئایدار ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئۆپەراسیۆن به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕێكى دژواریش به‌رده‌وامه، پێشبینیده‌كه‌ن هه‌م فراوانتر‌و هه‌میش دژوارتر بێت شه‌ڕه‌كه.
ده‌شڵێت:"ئامانجى توركیا له‌ناونانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى، گرتنى هه‌موو شوێنه‌كانى گه‌ریلاو دواتریش داگیركردنى شوێنه‌كان‌و مانه‌وه‌یه‌تى له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه".
"له‌سه‌نگه‌ره‌كانى پارتیه‌وه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر گه‌ریلا"
كەجەكەو چاودێران واپێشبینیان كرد پارتی ڕاستەوخۆ بەشداریی شەڕەكە ببێت، بەڵام تاڕادەیەكی زۆر پارتی ئامادەنەبوو ڕاستەوخۆ بەشداریی بكات، ئێوە چۆن لێكدانەوە بۆ ئەوە دەكەن، له‌وه‌ڵامدا زوبێر ئایدار وتى:"ڕۆڵى پارتى له‌و ئۆپه‌راسیۆنه، هاوكاریكردنى توركیایه، پێش نه‌ورۆزیش ئێمه ئه‌وه‌مان وت، پارتیش وتى ڕاست نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕاست ده‌رچوو".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "ته‌نانه‌ت ورده‌كاریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان خسته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو توركیا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات به‌هاوكاریی پارتى، بینیمان ڕوویدا، ئێستا پارتى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی توركیا ده‌كات، چونكه كاتێك بینیمان مه‌سرور بارزانى چووه ئه‌نكه‌ره‌و سه‌ردانى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانى كرد‌و وێنه‌كان بڵاوبوونه‌وه، دواتر ڕاسته‌وخۆ ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێكرد، توركیا نایشارێته‌وه كه ئه‌وان‌و توركیا پێكه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ڕاسته پارتى به‌ڕێگه‌ى سه‌ربازیی واته پێشمه‌رگه‌ى به‌شداریی پێنه‌كردووه، به‌ڵام هه‌موو زه‌مینه‌سازییه‌كى بۆ توركیا خۆشكردووه، بۆ نمونه ڕێگه‌ى گه‌ریلا ده‌بڕێت‌و ڕێگه بۆ سه‌ربازانى توركیا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكه‌نه‌سه‌ر گه‌ریلا، بۆ نمونه بینیمان توركیا له‌پشتى گه‌ریلاوه هێرشه‌كانى ئه‌نجامده‌دات كه ئه‌و شوێنانه شوێنى پێشمه‌رگه‌ى پارتیه، واته پارتى ڕێگه‌ى بۆ كردۆته‌وه له‌ناوچه‌كانى خۆیه‌وه هێرشبكاته‌سه‌ر گه‌ریلا".
ئایدار: ئه‌وه سیناریۆى توركیایه‌و پارتى جێبه‌جێى ده‌كات
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى پارتى واى بڵاوكردۆته‌وه گوایه ده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر چه‌ك‌و ماسكى دژه كیمیاییدا گرتووه كه له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه بۆ گه‌ریلا له‌باشوور هاتووه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌دژى باشورى كوردستان هێنراون‌و به‌كارده‌هێنرێن؟ به‌رپرسه باڵاكه‌ى كه‌جه‌كه ئاشكرایكرد، "ئه‌مه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك درۆیه‌و دووره له‌ڕاستیه‌وه، تێناگه‌م ماسكى دژه كیمیایی واتاى خۆى هه‌یه، كه‌واته ده‌بێت گه‌ریلا كیمیایی هه‌بێت‌و بیه‌وێت دژى باشورى كوردستان به‌كارى بێنێت".
ئه‌وه‌شى وت:"به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ڕاستى ئه‌و بابه‌ته ئاوه‌ژوو كرایه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌زانن گه‌ریلا پێویستى به‌ماسكى دژه كیمیایی هه‌یه، چونكه توركیا چه‌كى كیمیایی هه‌یه‌و چه‌ندینجاریش به‌كاریهێناوه، به‌ڵام بینیمان چۆن پارتى له‌به‌ر خاترو دڵى توركیا ئه‌و بابه‌ته‌ى پێچه‌وانه كرده‌وه، پارتى كارێكى نائه‌خلاقى ئه‌نجامداو هه‌وڵیدا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش وا تێبگه‌یه‌نێت ئه‌و هاوكاریی پێویستیه سه‌ربازیانه‌ى ئێوه بۆ هه‌سه‌ده‌و یه‌په‌گه‌ى ده‌نێرن، یه‌په‌گه‌ش بۆ گه‌ریلاى ده‌نێرێت له‌باشورى كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى كارێكى دوور له‌ئه‌خلاقه‌و سیناریۆكه‌شى له‌لایه‌ن توركیاوه نووسراوه‌و پارتى جێبه‌جێى ده‌كات".
"توركیا ده‌یه‌وێت قوڵایی خاكى هه‌رێم داگیربكات"
وەك باسدەكرێت، توركیا بەنیازە هەندێك ناوچەی باشور لەقوڵایی هه‌رێمدا داگیربكات، گەر شتێكی وا ڕویدا دۆخەكە بەكوێدەگات؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ش ئایدار نه‌یشارده‌وه، "وه‌كو پێشتریش وتم ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات هێرشێكى به‌رفراوانه ته‌نها گه‌ریلاش ئامانج نییه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌رێمى كوردستان ئامانجه، به‌ڵام بیانوو په‌كه‌كه‌یه، بیرمان نه‌چێت، توركیا بچێته هه‌ر ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه ناچێته ده‌ره‌وه‌و داگیریی ده‌كات".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، "هێرشێكى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و پێویسته په‌رله‌مان‌و كه‌سایه‌تیه‌كانى باشوور بێنه ده‌نگ‌و هه‌ست به‌و مه‌ترسیه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر توركیا سه‌ربكه‌وێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یدا، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ كوردێك له‌باشور ناتوانێت به‌ئیسراحه‌ت دابنیشێت".
له‌په‌یامێكیشدا ڕایگه‌یاند، "چۆن له‌كۆبانێ دژى داعش هه‌موو كورد بووینه یه‌ك، پێویسته دژى داگیركاریی توركیاش ببینه یه‌ك، چونكه یه‌ك مه‌ترسییان هه‌یه توركیا‌و داعش له‌سه‌ر كورد".
"توركیا دۆستى عێراق نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستى هه‌یه"
زوبێر ئایدار ئه‌وه ڕونده‌كاته‌وه، كه توركیا دۆستى عێراق نییه‌و مه‌به‌سیشى ئه‌وه‌یه سنورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆى له‌سه‌ر حسابى ده‌وڵه‌تانى دیكه به‌تایبه‌ت عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان فراوانتر بكات‌و چاوى له‌زیندووكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى موسڵه.
ئه‌وه‌شى وت:"به‌ڵام به‌داخه‌وه عێراق هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ناكات‌و دێت له‌گه‌ڵى سات‌و سه‌ودا ده‌كات، بۆ نمونه كاتێك توركیا هێرشیكرده‌سه‌ر زاپ‌و ئاڤاشین، له‌هه‌مانكاتدا سوپاى عێراقیش له‌شنگال كه‌وته ئاماده‌باشى‌و هێرشى ده‌ستپێكرد دژى كوردان".
زوبێر ئایدار باس له‌وه‌شده‌كات، له‌ناو سوپاى عێراقیش دوو به‌ش هه‌ن، ئه‌وانه‌ى لایه‌نگرى پارتى‌و توركیان هێرشه‌كه ده‌كه‌ن‌و به‌شێكى زۆرتریش دژى ئه‌و هێرشانه‌ن كه له‌شنگال دژى كوردان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ك پێیوایه، "له‌كاتێكدا ئێستا له‌شنگال ئیداریه‌كى ئێزدیی هه‌یه‌و هه‌موو ئێزدیه‌كانیش قبوڵیانه، ده‌بوو عێراق‌و پارتیش ڕێزیان له‌و ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنه بگرتایه، چونكه ئه‌وان هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر گه‌لى شنگالدا هات، ئه‌وان بوون چه‌كیان فڕێداو هه‌ڵاتن‌و ده‌رگایان بۆ داعش له‌شنگال كرده‌وه‌و ڕوبه‌ڕووى تاوانى سه‌ده‌یان كردنه‌وه".
ڕوسیا چه‌كى بۆ گه‌ریلا ڕه‌وانه‌كردووه؟
هەواڵیك لەمیدیا بیانیەكان بڵاوكراوه‌ته‌وه كە ڕوسیار ئامادەیی نیشانداوە لەڕووی چەك‌و تەقەمەنیەوە هاوكاری پەكەكە بكات، تاچەندە ئەوه ڕاستە، بۆ ئه‌وه‌ش زوبێر ئایدار له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌و وتى:"شتێكى وامان نه‌بیستووه‌و نه‌زانیوه كه ڕوسیا بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ى هه‌بێت هاوكاریی گه‌ریلا بكات دژى توركیا‌و چه‌كمان پێبدات".
وتیشى:"له‌ئێستادا ڕوسیا بۆخۆى له‌قه‌یرانێكى گه‌وره‌دایه‌و هه‌موو دونیا دژى ڕوسیا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئێمه ترسمان هه‌یه له‌وه‌ى توركیا‌و ڕوسیا پێكه‌وه دژى ڕۆژئاواى كوردستان مامه‌ڵه بكه‌ن‌و دژى ڕۆژئاوا كارێكى نه‌خوازراو ئه‌نجامبده‌ن".
ش.هـ