شارپرێس:
زۆرجار گوێمان لەوە دەبێت کە هەموو کەسێک پێویستە لەپێناو پاراستنی تەندروستییە جەستەییو دەروونییەکەی لانیکەم ڕۆژانە 8 کاتژمێر بخەوێت، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستیی ئەو بۆچوونە ڕەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە گۆڤاری Nature Aging بڵاویکردۆتەوە، گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە چەند کەسێک هەن کاتژمێرێکی کەمتریش دەخەونو هەستیش بەپشوودان دەکەن، هەربۆیە پێویستی ڕۆژانە 8 کاتژمێر خەوتن بۆ هەموو کەس جێگیرنییە.
ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن زاناکانی زانکۆی کامبریجەوە ئەنجامدراوەو لێکۆڵینەوەی لەسەر مێشکی 50 هەزار کەس کردووە کە تەمەنیان لەنێوان 38 بۆ 72 ساڵیدا بووە، دەرکەوتووە کە هەندێک لەبەشداربووان لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە تەنیا حەوت کاتژمێر خەوتوون، بەڵام هەستیان بەپشودانو بووژانەوە کردووە.
زاناکان وتویانە، ڕێکخستنی کاتەکانی خەوو زوو هەستان لەخەو، باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی تەندروستیی جەستەییو هۆشەکیی مرۆڤ.
باس لەوەشکراوە، بەتێپەڕینی کاتو لەگەڵ بەتەمەن چووندا، ئاساییە کە شێوازی خەوتن گۆڕانکاریی بەسەردابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانی پێگەیشتوو پێویستە شەوانە لانیکەم 7 کاتژمێر بخەون.
و: ئاکۆ ئاڵی