شارپرێس:
دەمەوێت باسی
ڕوداوێکتان بۆ بکەم کە بەسەر یەکێک لە شاعرەکانی پاکستان‌دا هاتووە، لە ڕێگەوی
گێرانەوەیەوە تێبگەین مەرج نییە هەموو ئەو کەسانەی کە دروشمی باقوبریقیان
بەرزکردووەتەوە خۆیان جێبەجیی بکەن و بە پێچەوانەشەوە دەکرێت مرۆڤ هەڵە بکات،
بەڵام لە هەندێک سات و کاتی جیاوازیشدا مرۆڤبوونی خۆی لەدەست نەدات.
شاعیری گه‌وره‌ی
پاكستانی میرزا ئه‌دیب له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی بە ناوی چرای گڵین ڕوداوێكی
سه‌یری ژیانی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵیت، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ گه‌ڕان
به‌دوای هه‌لی كار چوومه هیندستان وله شاری دلهی گیرسامه‌وه، له‌وێ كارێكی باشم
ده‌ستكه‌وت و ئیتر هه‌موو سه‌ره‌مانگێك بۆ بژێوی ژیانی بڕی ٥٠ ڕوپیه‌م بۆ دایكم ده‌نارده‌وه
،به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له كاره‌كه‌م ده‌ركرام
ئیتر ناچار نامه‌یكم بۆ دایكم
نووسی و پێمگوت دایه من كاره‌كه‌م له‌ده‌ست داوه و ئه‌و مانگه ناتوانم ئه‌و بڕه
پاره‌یەت بۆ بنێرم، پاشان خستمه ناو زه‌رفێك به‌مه‌به‌ستی ناردنی
پاش چه‌ند ڕۆژێك
له كاتێکدا له پاس دابه‌زیم هه‌ستم كرد گیرفانمیان بڕیوه و نامه‌كه و ئه‌و ٩ ڕوپیه‌م
پێم بوو بردویانه،پاش چه‌ند ڕۆژێك نامه‌یه‌كم له دایكم بۆ هات ترس دایگرتم وله
دڵی خۆم گوتم له‌وانه‌یه داوای پاره‌كه بكا كه واڕاهاتبوو هه‌موو مانگێك بۆی بنێرم
،كه‌نامه‌كه‌م كرده‌وه توشی سه‌رسوڕمان بووم چونكه دایكم بۆی نوسیبووم، سوپاس كوڕه
باشه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ركاره‌كه‌ت ده‌ركراوی به‌ڵام پاره‌كه‌ت له‌كاتی
خۆی ناردبۆم ،دوعات بۆ ده‌كه‌م رزقت زیادبێ
ئیتر چه‌ند ڕۆژێك هه‌ربیرم له‌نامه‌كه‌ی
دایكم ده‌كرده‌وه تا نامه‌یه‌كی ترم بۆ هات كه به خه‌تێكی زۆر ناخۆش نووسرابوو به‌ئاسانی
نه‌ده‌خوێنرایه‌وه ،خاوه‌نه‌كه‌ی بۆمی نووسی بوو : من ئه‌و دزه‌م كه له‌پاسه‌كه
گیرفانی تۆم بڕی به‌داوای لێبوردنه‌وه به‌ڵام كه‌نامه‌كه‌تم خوێنده‌وه یه‌كسه‌ر
دایكی خۆم هاته خه‌یاڵم وله‌دڵی خۆم گوتم چۆن ده‌بێ دایكه‌كان چاوله‌ڕێبن وبرسی
بن وباجی هه‌ڵه‌یه‌ك بده‌ن كه ئێمه مانان ده‌یكه‌ین بۆیه ٤١ ڕوپیه‌م خسته‌سه‌ر ٩
ڕوپیه‌كه‌ی تۆ و بۆ دایكتم ڕه‌وانكرد له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
مرۆڤ هه‌ندێ
جارله ژیانی توشی ئه‌و دزانه ده‌بێ كه
زۆربه‌شه‌ڕه‌فترن له‌وانه‌ی دروشمی قه‌به‌قه‌به‌یان به‌رزكردۆته‌وه و له‌ناوه‌ڕۆكیش
به‌تاڵن و ته‌نیا وشه‌ی باق وبریق ڕیزده‌كه‌ن وهیچیتر.
تۆش تەماشایەکی ئەو دزانە بکە کە لە دەوروبەرتن، بە ڕاستی هەر خەریکی دزین
و تێر ناخۆن، یان جاروبار دەبنەوە بە مرۆڤە ئاساییەکە و کارێکی باشیش دەکەن؟