شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، له24 كاتژمێردا له‌سلێمانى 130 كه‌س به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ته‌ندروستى سلێمانى ڕایگه‌یاندووه، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لە24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردوە.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، بەهۆی کاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانیه‌وە ڕووی لەپارێزگای سلێمانی کردوە 130 هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شار‌و د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدى تایبەت بەمنداڵان)یان کردوە.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌وكه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارینه‌وه بووه‌و بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان بۆکراوەو ڕەوانەی ماڵەكانیان کراونەتەوە.
ش.هـ