شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى مه‌كته‌ب سیاسییه‌كى پارتى هێرشیكرده‌سه‌ر دادگاى فیدراڵى عێراق، شاره‌زایه‌كى یاسایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌س‌و له‌هه‌ر پێگه‌یه‌ك هێرشبکاتەسەر دادوەران‌و دادگای فیدڕاڵی عێراق، به‌گوێره‌ى یاسا بەحەوت ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.
له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا هۆشیار زێباری ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ڕایگەیاند، "جارێكی دیكه دادگا فیدراڵییه گوماناوییه‌كه له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه، خۆی وه‌ك حاكمێكی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی‌و هه‌ڵبژاردن نوانده‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه عەلی تەمیمی شارەزای بواری یاسایی هۆشداریی به‌زێبارى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەگوێره‌ى مادەی 329 لەیاسای سزادانی عێراقی، هەر فەرمانبەرێک یان کەسێک کە لەبواری خزمەتگوزاری گشتیی ببێتە هۆی پەکخستنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەسزای زیندانیکردن‌و غەرامە یان یەکێک لەو دووانە سزادەدرێت‌و لەماوەی هەشت ڕۆژدا لەجێبەجێکردنی یاساکە ئاگاداردەکرێتەوە، گەر ئەو ماوەیە تێپەڕی‌و وەڵامدانەوەی نەبوو، ئەوا لەدادگای لێکۆڵینەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت".
شاره‌زا یاساییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "مادەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقی سزای حەوت ساڵ زیندانی‌و غەرامەی بۆ ئەوکەسانە داناوە کە سوکایەتی بەدادگاکان دەکەن‌و بەگوێرەی مادەی 229ش هەر کەسێک هەڕەشە لەدادوەر یان دادگا بکات ماوەی سێ ساڵ زیندانیدەکرێت".
وه‌كو عەلی تەمیمی باسیده‌كات، "بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەسەر هەموو دەسەڵاتەکاندا سەپێنراوەو بەگوێرەی مادەی 94ی دەستووریش لەباکور تا باشوری عێراق دەبێت پێوەی پابەندبن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق ئاشكرایكرد، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڕیارێکی دەکردووە بۆ بانگهێشتکردنی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بەدادگای باڵای فیدڕاڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراقە.
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه باسیكردووه، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ دوێنێ 16ی 5ی 2022 بانگهێشتکردنی ئاراسته‌ى زێباری كردووه، لەسەر سکاڵای چەند نوێنەرێکی یاسایی لەدادگای فیدڕاڵی عێراق بەتۆمەتی ئەوەی ناوبراو بەبەردەوامی سوکایەتی بەدادگای فیدڕاڵی دەکات.
ش.هـ
