شارپرێس:
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆمپانیای Elbit Systemی ئیسرائیلی لەپێشانگای بەرگرییو ئاسایشی جیهانی لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا پەردەی لەسەر ڕادارێکی زۆر پێشکەوتوو بەناوی “Rakita” لادا کە لەیەک کاتدا توانای دۆزینەوەو شوێن پێهەڵگرتنی هەزاران تەنی بچوکو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە”.
سەبارەت بەتواناکانی ئەو ڕادارە نوێیەی ئیسرائیل باس لەوەدەکرێت، لەیەککاتدا توانای دۆزینەوەو شوێنپێهەڵگرتنی هەزاران تۆنی جۆراوجۆری جیاوازی هەیە کە بەخێرایی جیاواز دەجوڵێن، ئەمە جگەلەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک لەدووری 12 کمەوە دەستنیشاندەکاتو مرۆڤیش لەدووری 15 کیلۆمەترەوە.
سیستەمی نوێیڕاداری “ڕاکیتا”، بەبێ گوێدانە قەبارەو خێرایی جوڵەکردنیان توانای بەدواکەوتنی تەنەکانی لەئاسماندا هەیە، ئەوە جگە لەتوانای مامەڵەکردنی لەگەڵ بێفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەیەو لەیەککاتدا توانای شوێنپێی هێلیکۆپتەر، ئۆتۆمبێلی سەربازیی، کەشتییو پیادەو کەساکانیشی هەیە.
بەگوێرەی پێگەی تەلەفزیۆنی I24ی ئیسرائیلی، ئەم پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە بازدانێکی گەورەیە لەڕووی توانایهێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، بەتایبەت کە مەیدانی جەنگی داهاتوو بریتیی دەبێت لەشەڕێکی فرەڕەهەند کە تێیدا گالیسکەی ئاسمانیو هێزی میکانیکیو پیادەو زۆر شتی تر لەیەککاتدا لەخۆدەگرێت.
و: ئاکۆ ئاڵی