شارپرێس:
دوای سێ رۆژ لە دابەشکردنى بەنزین بە 800 دینار ئەمڕۆ دابەشکردنى بەنزین بەو نرخە لە شاری هەولێر بەهۆکارێکى نادیار راگیرا.
پەیامنێری شارپرێس لە هەولێر رایگەیاند، ئەمرۆ یەک شەممە دوای سێ رۆژ لە دابەشکردنى بەنزین بە 800 دینار ئەمڕۆ دابەشکردنى بەنزین بەو نرخە لە شاری هەولێر راگیرا.
هەفتەى رابردوو دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى شۆفێران لە زۆربەى شارەکانى کوردستان بە بریاری حکومەتى هەرێم بڕیار لە شاری هەولێرو دهۆک بەنزین بە نرخى ٨٠٠ دینار دابەشکرا، ئەمرۆش دوای سێ رۆژ لە دابەشکردنى بەنزین لەو دوو شارە ئەمرۆ بەهۆکارێکى دابەشکردنی بەنزین بەو نرخە نادیار راگیرا.
دوێنێ شەممە وەزیرى شامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاند، ئەوان یەک لیتر بەنزین بە 1200 دینار دەکڕن، بەڵام بە 800 دینار بە هاوڵاتیان دەیفرۆشنەوە، بۆیە حکومەت 400 دینار لەوە زەرەر دەکات.
س.هـ