بەرشەلۆنە چۆن پارەکانى پیکێ دەداتەوە؟

وەرزش

20/06/2022‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە لە ئێستادا 100 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەیەتی و ناشتوانێت لەم کاتەدا پارەکەی بداتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە، پیکێ بەمەبەستى هاوکاریکردنى یانەکەى بۆ رزگاربوون لە قەیرانى دارایی ساڵى ٢٠٢٠ بەشێک لە موچەی ساڵانەى دواخست بۆ ئەو کاتەى یانەکەی لە قەیرانی دارایی ڕزگاری دەبێت، بەوەش یانە کەتەلۆنییەکە ئێستا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی لای بەرشەلۆنەیە.

لەئێستادا بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانى داراییەوە توانای ئەوەی نییە ئەو پارەیە بداتەوە بە پیکێ لەکاتێکدا ناچارە لە وەرزی داهاتوودا پارەکەى بداتەوە، چونکە گرێبەستەکەى کۆتایی پێدێت و پێدەچێت داوای پارەکەى بکاتەوە.

جیرارد پیکێی لەئێستادا تەمەنی بەرەو 36 ساڵ دەڕوات و لەم وەرزەشدا توانی سەرەڕای تەمەنى ئاستێکى باش پێشکەش بکات، لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کرد.

س.هـ