هاوپەیمانێکى سەدر لەبارەى دانیشتنى پەرلەمانەوە بڕیاری خۆیدا

عیراق

22/06/2022‌ 2175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاوپەیمانى سیادە بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بڕیاریدا بەشدارى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بکات کە تایبەتە بە دەنگدان بە کاندیدەکانى جێگرتنەوەى پەرلەمانتارەکانى سەدر.

ئێوارەى ئەمڕۆ خەمیس خەنجەر سەرکردە لە هاوپەیمانیەنی سیادەى سونەکان راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا رایگەیاندوە، کە بەشدارى کۆبوونەوەى نائاسایی سبەینێی پەرلەمانى عێراق دەکەن کە تایبەت دەنگدان بە کاندیدە جێگرەوەی پەرلەمانتارەکانى رەوتى سەدر کە ٧٣ پەرلەمانتار بوو.

هاوپەیمانى سیادە هیچ ئەندامێکى لەو کاندیدانە بەرنەکەوتووە کە وەک شوێنگرتنەوەى پەرلەمانتارەکانى رەوتى سەدر دادەنرێن.

هاوپەیمانى سیادە بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتى سەدرو پارتى دیموکراتى کوردستان پێکهێنا، بەڵام دواتر سەدر لە پرۆسەى سیاسی کشایەوەو ئێستا لەگەڵ پارتى ماونەتەوە، بەڵام ئەم بریارەی ئاماژەیە بەوەى کە لەگەڵ پارتیش هاوپەیمان نەمابێتن، بەو پێیەی هێشتا پارتى بریاری خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەى سبەینێ نەداوە.

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە پەرلەمانى عێراق بۆ متمانە دان بە ٧٣ کاندید بۆ شوێنگرتنەوەى ٧٣ پەرلەمانتارەکەى رەوتی سەدر کۆبوونەوەیەکى نائاسایی ئەنجام بدات.

پێشتر شارپرێس لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە لەکاتى کۆبوونەوەى پەرلەمان لایەنگران و ئەندامانى رەوتى سەدر لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندان بکەن و گرژی دروست بکەن بۆ رێگری لەدەنگدان بە کاندیدە نوێییەکان.

لەلایەکى دیکەوە رێکخراوی جوڵانەوەی تایبەت بە چاودێری هەڵبژاردنەکان لیستی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی بڵاوکردەوە کە دەبنە جێگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشراوەکانى فراکسیۆنی سەدر لەپەرلەمانى عێراق.

بەرکەوتەى لایەنەکانیش لەو ٧٣ کاندیدە بەم شێوەیە دابەش بوون:

هاوپەیمانى فەتح بەسەرۆکایەتى هادی عامری ١٠ پەرلەمانتار:

 سەربەخۆکان: هەشت بەرپەرلەمانتار

ئیمتیداد: حەوت پەرلەمانتار
 لیستى قوە: دەولە شەش پەرلەمانتار

دەوڵەتى یاسا: پێنج پەرلەمانتار

حقوق: پێنج پەرلەمانتار

تصمیم: سێ پەرلەمانتار

نهج وەتنى: سێ پەرلەمانتار

تقدوم: دوو پەرلەمانتار:

ئەوانەى دیکەش بەسەر لستەکانى دیکەدا دابەش بوون

س.هـ