عێراق سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى

وەرزش

27/06/2022‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە جامى فوتساڵى عەرەب، هەڵبژاردەى عێراق لە هەڵبژاردەى کوەیتى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى فوتساڵى عەرەب، کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و کوەیت ڕووبەڕووى یەکبوونەوەو توانی عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بەرێتەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

عێراق لە یارى کۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەى مەغریب یارى دەکات، کە ئەمیش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەى میسڕى بردەوە، یارییەکەش لەلایەن هاوکار سالارى ناوبژیوانى کوردى نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەچوو.

بڕیارە 28ى مانگ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە لە نێوان عێراق و مەغریب لە هۆڵى دەستەى وەرزشى گشتى لە شارى دەمام بەڕێوەبچێت.

س.هـ