دادگا بڕيارێكى له‌باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ركرد

کوردستان

11/07/2022‌ 5172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگاى كه‌رخ له‌ به‌غدا بڕیاریدا هه‌موو گۆڕانكراریه‌كانى په‌یره‌وى ناوخۆى یه‌كێتى ڕابگرێت له‌گه‌ڵ راگرتنى بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى.

 

دادگای كەرخی بەغداد (امر ولائی) دەركردوو هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگرت، بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە (هاوسەرۆكی یەكێتی ) ڕاگيرا.


بڕیارەكەی دادگا كە ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسیەكان كراوە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، حجزی خستووەتە سەر دۆسیەی یەكێتی لە  كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاگاداركردنەوەی (امر ولائی) بۆ بافڵ جەلال حسامەدین ) دەركردووە بۆ ئەو بڕیارو گۆڕانكاریانەی كە لەناو یەكێتی كراوە

پێشتریش لاهور شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند دواى بڕیارى دادگا هه‌ڵوێستى نوێى ده‌بێت.


ئ.ق