وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ڵامێكى توندى حكومه‌تى توركیاى دایه‌وه‌

عیراق

23/07/2022‌ 3086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ڵامێكى توندى حكومه‌تى توركیا ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت هیچ رێكه‌وتنێكى ئه‌منى و سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ توركیا نیه‌.

 
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق هیچ رێكه‌وتنێكى سه‌ربازى و ئه‌منى له‌گه‌ڵ توركیا نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌ى سه‌ربازى توركیا له‌سه‌ر خاكى عێراق.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌و ووتانه‌ى به‌رپرسانى حكومه‌تى توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن به‌ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كرده‌سه‌ربازیه‌كانیان له‌عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

د.فواد حسه‌ین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێت، ته‌نها یاداشتێك له‌نێوان عێراق و توركیا هه‌بوه‌ ساڵى 1984 و بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ توركیا ده‌توانێت كرده‌ى سه‌ربازى ته‌نها 5 كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكى عێراق ئه‌نجام بدات و له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێر خاكى عێراق چۆڵ بكه‌ن له‌دواى هه‌ر كرده‌یه‌ك.

ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانى توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌سه‌ده‌ى رابردوو رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وكاتى عێراق كردوه‌ دژى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌خاكى عێراق كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام بده‌ن.
ئ.ق