شارپرێس:
له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى خۆپیشاندانى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست داواكارن بكرێنه هه‌میشه‌یی.
فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست له‌خۆپیشاندانه‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن، له‌گرێبه‌سته‌وه بكرێنه فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی‌و به‌شێكیان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، زیاتر له10 ساڵه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن‌و له‌داهاتویان دڵنیانین.
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شێكى تر له‌فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌وان هیچ ئیمتیازێكى وه‌ك بڕوانامه‌و ده‌رماڵه جیاوازه‌كانیان بۆخه‌رجناكرێت.
پێشتریش وه‌زریرى دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى گرێبه‌ستن ئه‌گه‌ر بكرێنه هه‌میشه‌یی زیاتر له‌یه‌ك ملیار دینار پاره بۆخه‌زێنه‌ى حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌شێكى زۆریان به‌هۆى نه‌بونى بڕوانامه‌وه موچه‌یان كه‌متر ده‌بێت له‌و بڕه‌كه‌ى كه به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست پێیان ده‌درێت.
ئ.ق