زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى كۆرۆناوه‌

تەندروستی

06/08/2022‌ 1174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا بەریتانییەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ڤایرۆسى کۆرۆنا سێجۆر کاریگەریی درێژخایەن لەسەر توشبوان جیدەهێڵێت.


بەگوێرەی ئاژانسی "PA Media"ی بەریتانیی، پسپۆڕانی کۆلێژی کینگ لەندەن لەئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، ئەوکەسانەی بەدەست کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنن دابەشدەبن بۆ سێ گروپی سەرەکیی.

گرووپی یەکەم: بەدەست نیشانە دەمارییەکانەوە دەناڵێنن کە ئەوانیش بریتین لەهەستکردن بەماندوێتی‌و مێشک ئاڵۆزیی‌و سەرئێشە، ئەو نیشانانەش زیاتر لای ئەوکەسانە دەردەکەوێت کە توشی هەردوو شێوە گۆڕاوی ئەلفاو دەلتا بوون.

گروپی دووەم: زیاتر نیشانەی پەیوەست بەکۆئەندامی هەناسەدانیان لەسەر دەردەکەوێت، وەک ئازاری سنگ‌و هەناسەتوندی، ئەو نیشانانەش زیاتر لای تووشبووانی شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە دەردەکەوێت.

گروپی سێیەم: زیاتر نیشانەکانی وەک دڵەکوتەو ئازاری ماسولکەکان‌و گۆڕانکاریی لەڕەنگی پێست‌و قژیاندا دەردەکەوێت.

کلێر ستیڤنز توێژەری سەرەکی کە توێژینەوەکە دەڵێت:"ئەم داتایانە بەڕوونی ئەوە دەردەخەن کە نیشانەکانی دوای تووشبوون بەکۆرۆنایەک حاڵەت نین، بەڵکو وا دیارە چەند جۆرێکی لاوەکین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "تێگەیشتن لەهۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم نیشانە لاوەکییانە ڕەنگە یارمەتیدەربێت لەگەیشتن بەستراتیژێکی گونجاوی چارەسەرکردن".

بەپەلە