شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی پارتی له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ده‌ستپێشخه‌رى له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى‌و چونى نێچیرڤان بارزانى بۆ نه‌جه‌ف ڕونكردنه‌وه ده‌دات، هۆشداریش به‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"وه‌ك چۆن له60 خوله‌كدا خۆپیشاندان كۆتاییهات، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه له60 خوله‌كى تردا ده‌ستپێبكاته‌وه".
ماجید شنگالی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌ندێک ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه، چونكه وه‌ك چۆن له60 خوله‌ک خۆپیشاندەران‌و لایەنگرانی سەدر كشانه‌وه له‌په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه له60 خوله‌كی تردا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێنه‌بوو".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "واته ڕه‌وتی سه‌دری به‌هێزه‌و ده‌توانێت زۆر شت بكات، بۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی پیشه‌یی‌و سیاسی له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستا بكه‌ن، دۆخه‌كه به‌رگه‌ی زۆر شت ناگرێت واته ئه‌و دۆخه‌ی ڕویدا له‌عێراق مانای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت نییه، حكومه‌ت نییه".
سه‌باره‌ت به‌چه‌ند زانیارییه‌كى میدیایی كه باس له‌بونى ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتی‌و ناردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ نه‌جه‌ف، شنگالى دەڵێت:"هیچ شتێكی فه‌رمی نییه كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک هه‌بێت له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه، تا كاك نێچیرڤان بیگه‌نێت، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دۆخی عێراقین‌و به‌رده‌وامیش پارتى له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه شیعه‌و سوننه‌كان بۆئه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌وپێش بچێت، به‌ڵام هیچ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بونى نییه".
شنگالى باس له‌سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ ئێران ده‌كات، له‌و ڕوه‌وه به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، "باوه‌ڕناكه‌م بارودۆخی عێراق ئاماده بێت بۆ ده‌ستپێشخه‌ری لەئێستادا، فوئاد حسێنیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەک وەزیری دەرەوە چوه بۆ ئێران نەک وەک پارتى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكردوه له‌باره‌ى دۆخى عێراق‌و وتویه‌تى:"له‌وانه‌یه له‌نزیكترینكاتدا هه‌ندێک فشار هه‌بێت حكومه‌تێكی نوێ پێكبێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ نا".
ش.هـ