شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ڕاپەڕین له‌سه‌ر دوو ڕوداوى شه‌ڕكردن له‌سنوره‌كه‌ى زانیاریی ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، شه‌وى ڕابردوو دوو ڕوداوی جیاوازی شەڕكردن ڕویانداوه هێزه‌كانیان توانیویانه كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌ن.
وه‌كو پۆلیس ئاشكرایكردوه، "دوای ئەوەی هێزەكانمان لەبنكەی پۆلیسی سەركەپكان ئاگاداركرانەوە لەڕوداوێكی شەڕكردن لەگوندی (دەڵاڵان)ى سەر بەناحیەی سەركەپكان لەنێوان دوو بنەماڵەدا، دەستبەجێ هێزەكانمان بەهاوبەشی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیەو ئاسایشی سەركەپكان گەیشتنە شوێنی ڕوداوه‌كه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "توانرا ڕوداوەكە كۆنتڕۆڵبكرێت دوای ئەوەی دەركەوت لەئەنجامی شەڕەكەدا دوو كەس برینداربون بەناوەكانی (ئ. م. م)و (ن. ع. م) لەڕەگەزی نێر دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراو خۆشبەختانە برینی بریندارەكان سوكە".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێت:"پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 413 حەوت كەس لەهەردوو بنەماڵە ڕاگیراون لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
سه‌باره‌ت به‌ڕوداوی دوەمیش پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەلایەن بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە گشتی ڕانیە هێزەكانمان لەبنكەی پۆلسی سەركپەكان ئاگاداركرانەوە لەبونی بریندارێك بەناوی (هـ. /ع. ع) كە بەوتەی خۆی لەگوندی نۆرەی سەر بەناحیەی سەركەپكان لەلایەن دووكەسەوە بەناوەكانی (س. د. ح)و (س. د. ح) كە برای یەكترن هێرشیكراوەتەسەر‌و بریانداریانكردوە".
پۆلیس ڕایگه‌یاندوه، "چارەسەری پێویستی بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانییە بۆ ئەنجامدراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە كرایەوەو دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتباران كە لەئێستادا بۆ شوێنێكی نادیار ڕایانكردوە".
ش.هـ