شارپرێس:
ئه‌مریكا له‌نزیك شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان سێیه‌م بنكه‌ى سه‌ربازیی خۆى دامه‌زراندوه‌و چه‌كى قورس‌و ژماره‌یه‌كى زۆریش سه‌ربازیی تێدایه.
ڕێكخراوى چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئاشكرایكردوه، له‌نزیك شارى قامیشلۆ ئه‌مریكا دوو بنكه‌ى سه‌ربازیى هه‌یه‌و سێیه‌م بنكه‌شى كردۆته‌وه.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردوه، بنكه سه‌ربازیه‌كه‌ى ئه‌مریكا لەشاری قامیشلۆ نزیک گوندی (نقارە) كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر له‌شاره‌كه‌وه دوره‌و ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای قامیشلۆوه.
ڕێكخراوى چاودێری مافی مرۆڤی سوریا شوێنى دوو بنکەكه‌ى دیكه‌ى ئه‌مریكاشى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"یه‌كێكیان له‌نزیکی قامیشلۆ لەگوندەکانی حەمۆو ئه‌وى دیكه‌ش ده‌كه‌وێته گوندى (تل فراس)ه‌وه".
هه‌روه‌ك په‌یامنێرى شارپرێس ئاشكرایده‌كات، گەورەترین بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌وێته نزیک کێڵگەی نەوتی (ئەلعومەرە) هه‌ر له‌شارى قامیشلۆ.
ش.هـ