شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى ڕاوێژكارانه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت:"ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو بێسەروبەری ناهێڵدرێت".
له‌ئێستادا دەرماڵەی یەک ملیۆن‌و 500 هەزار دینار لەبەشێكی موچەی ڕاوێژکارانی پلە باڵاكان کەمکراوەتەوە، له‌كاتێكدا، بەگوێره‌ى ڕێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2008ی وەزارەتی دارایی، موچەی ڕاوێژكاران دوو ملیۆن‌و 249 هەزار دینارەو بەگوێره‌ى ڕێنمایی ژمارە 34ی ساڵی 2008ی دارایی‌ش، دەرماڵەی ڕاوێژكاران لە 500 هەزار دینارەوە زیادكراوە بۆ یەك ملیۆن دینار، بەڵام لەساڵی 2009 بەڕێنماییه‌كى دیكه زیادكراوە بۆ ملیۆنێك‌و 500 هەزار دینار، هه‌روه‌ها ڕێنماییه‌كى دیكه كه له‌ساڵى 2014دا دەرچوە ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هەندێك ڕاوێژكار هەیە بەپلەی بریكاری وەزیر دامەزراون‌و دەرماڵەی تایبەتیان سێ ملیۆن دینارە.
میدیاى نزیك له‌پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئەو دەرماڵانەی كە دوو جۆرن دەستكارییانكراوەو دەست لەموچەی بنەڕەتییان نەدراوە، ئێستا بۆتە یەكجۆر دەرماڵەو دەرماڵەی سێ ملیۆن دیناری نەماوە.
له‌هه‌رێمى كوردستان سێ جۆر پلەی ڕاوێژكار هەیە، پلە (ئەلف)، بریكاری وەزیرە، پلەی (ب) وەكو بەڕێوەبەری گشتیی، پلەی (وەزیر) هه‌یه‌و موچەی نزیكی موچه‌ى وه‌زیرێكه، بەڵام دەرماڵەكانیان جیاوازه.
له‌وباره‌یه‌وه سانا‌و فەرەیدون جوانڕۆیی سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕیی‌و دارایی ئەنجومەنی وەزیران وتویه‌تى:"باسی ئەوەدەكرێت كە موچەی ڕاوێژكاران كەمكرابێتەوە، ئەم بابەتە بەو شێوەیە نییە، بەڵكو سەرجەم ڕاوێژکاران دەرماڵەی تایبەتیان ڕێکدەخرێت‌و وەکیەکی لێدێت‌و بێسەروبەری ناهێڵدرێت".
ش.هـ