میهرانی مودیری بۆ مه‌رگى ژینا سەرجەم کارەکانی ڕاگرت

هەمەڕەنگ

22/09/2022‌ 1973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس ـ یاسین نادر:

ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێرانی داوای لەتیڤیەکانی وڵاتەکەی کرد، چیدی هیچ کەناڵێک‌و تۆڕێكى کۆمەڵایەتی، فلیم‌و زنجیرەکانی پەخش نەکات.


میهرانی مودیری دەرهێنەرو ئەکتەرو پێشەکەشکاری بەناوبانگی ئێرانی لەهەڵوێستی نوێی بۆ مه‌رگى ژینا سەلیمی، کچە کوردی ڕۆژهەڵاتى كوردستان ڕایگەیاند، "داوادەکەم چیدی هیچ کەناڵێک فیلم‌و زنجیرەو پڕۆگرامەکانی من پەخشنەکات، چونکە فلیم‌و زنجیرەو پڕۆگرامەکانی من هی دۆخی کەیفخۆشیی‌و شادومانین بۆ هاونیشتمانیان، ئەم توندوتیژیانەش لەگەڵ میتۆدو دەوربینینەکانی من ناگونجێت".



ده‌شڵێت:"بۆیە داوادەکەم.. تکایە ڕایانبگرن، ئەمە مافدانی خەڵک نییە توندوتیژی بەرامبەریان بکرێت له‌به‌رامبه‌ر ناڕازیىبونیان لەیاساو سیاسەتی وڵاتەکە، با هەموان لەپێناوی خەڵک‌و مافەکانیاندا بژین".

ئەم هونەرمەندە وتوشیه‌تى:"پڕۆگرامی (دەور هەمی) کە پڕۆگرامێکی بەناوبانگی کەیفخۆشی پڕبینەرە، من لەئێستادا 40 زنجیره‌م ئامادەی پەخشکردوە، بەڵام وەک هەڵوێست‌و کارێکی بچوک لەمافى خەڵک، کەوا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، داوادەکەم پەخشی بەتەواوی ڕابگرن‌و چیتر باسی ئەم پڕۆگرامە لەهیچ شوێنێک‌و تیڤییەک مەکەنەوە".

هەڵوێستی میهران مودیری لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆری هونەرمەندانی ئێرانى لەناوەوەو دەرەوەی وڵاته‌كه‌ پاڵپشتیان بۆ خەڵکی ناڕازیى دەربڕیوەو داوای ئازادی بۆ مافی هەموان بەتایبەت خانمانی ئێران دەکەن.