پارەی ٢٠٢٢ی گەنمی جوتیارانی هەرێم گەیشتە هەولێر

کوردستان

22/09/2022‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە ٣٤ ملیارو ٦١٣ ملیۆن دینارە.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە بڕەکە ٣٤ ملیارو ٦١٣ ملیۆن و ٧٧ هەزار دینارە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەشکرد کە دابەشکردنى پارەکە بەپێی پارێزگاکانى هەرێم بەمجۆرەیە:

سلێمانی / هەشت ملیار و حەوت سەدو نەوەدو هەشت ملیون دینار
هەولێر/ بیست و دوو ملیار و شەش سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار .
دهۆک/ سێ ملیار و سەدو بیست و هەشت ملیۆن وحەفتاوحەوت هەزار دینار .
بەم شێوە یە کۆتای بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢هات.
لەسەرەتای هەفتە ی داهاتو پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت .