شارپرێس:
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، رایگەیاند،میلله‌تی ئیسلام میلله‌تی محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵایه، گیانی من فیدیه‌ی هه‌یه به‌بێ گوێدانه بیروباوه‌ڕی، پابه‌ندین به ئیسلامه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له چوارچێوه و ڕێسا گشتییه‌كانی ئیسلامدا بێت.
لە نوێترین پەیامیدا لەدوای تەواوبوونى مەراسیمى چلەى ئیمام حسێن رایگه‌یاندوه،"ده‌مه‌وێت ئاماژه به هه‌ندێك له‌و پێشێلكاری و كه‌موكوڕیانه بكه‌م كه هه‌ندێك له موسڵمانان خۆیان له پێغه‌مبه‌ری خودا دورخستوه‌ته‌وه، به‌شێكیان شوێنكه‌وته‌ی مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌رین و شانازی به‌شوێنكه‌وتن و بیروباوه‌ڕیانه‌وه ده‌كه‌ن، ملیۆنان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ردانی ئیمام حسێن به‌ڵام هه‌موان خه‌مساردن وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ ئه‌وانی دیكه بێت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی، "هه‌ندێك سه‌ر به (مه‌زهه‌بی سوننه) و توڕه‌تر ده‌بن له ڕه‌خنه‌گرتن كه ئاڕاسته‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌كرێت و وه‌ڵامیان له ئاستی پێویستدا نییه له‌كاتی سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵان پیرۆزتر بن له پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ك چۆن ئیمامه‌كانی ئه‌هلی به‌یت پیرۆزترن له پێغه‌مبه‌ر؟ نه‌خێر و هه‌زاران جار نه‌خێر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی پیرۆز له‌نێو مرۆڤه‌كاندا بریتییه له (پێغه‌مبه‌ری خودا)، پیرۆزكردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌نها له‌لای ئه‌وه‌وه‌یه، دوعا و سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت، چونكه وه‌ك مانگ وان ڕوناكی خۆیان ڕاده‌كێشن له خۆره‌وه، خۆری په‌یامی ڕه‌سه‌نی محه‌مه‌ده.
سەدر داواش له موسڵمانانی جیهان و عێراق دەکات سه‌ره‌تا پابه‌ندبن به پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌و پاشان پابه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بن، به ڕێگای هاوه‌ڵه‌كانیدا بڕۆن و پشت به‌و كه‌سانه نه‌به‌ستن كه له‌ڕێگای ڕاست لایان داوه و سته‌میان كردوه له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بێت.
هەروەها سەدر وتیشی "نزیك ده‌بینه‌وه له یادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، بۆیه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك زیندوی بكه‌ینه‌وه كه شیاوی پێگه و گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ر بێت، به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خۆی و خێزانه‌كه‌ی و هاوه‌ڵه باشه‌كانی بێت، چونكه ئه‌مه ڕازیكردنی خودای باڵاده‌سته و هێزی ئیسلام و موسڵمانانه، له‌م بابه‌ته‌شدا پێویسته هیچ كه‌موكوڕیه‌ك نه‌كرێت و رێبازی چاكسازیخواز و مرۆیی ئه‌و په‌یڕه‌و بكه‌ن و له گه‌نده‌ڵی و توندڕه‌وی و داڕمان دور بكه‌ونه‌وه".
